لەراگەیەنراوێكیدا یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت " ده‌بێت چاره‌نوسی موچه‌پاشه‌كه‌وت كراوه‌كان دیاری بكرێت"، داواش دەكات ده‌سكاری یاسای خانه‌نشینیش بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینه راسته‌قینه‌كان.
ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت به گرنگ ده‌زانین و به سه‌ره‌تایه‌كیش داده‌نێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی تری به‌رده‌م مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، پیرۆزه‌له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران".
راگەیەنراوەكە
سلاوی په‌روه‌رده و زانست
كۆتا جارئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 8ی ئادار بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی داسه‌پاوی موچه‌ی راگه‌یاند، به‌ڕاستی ئه‌وبڕیاره‌ی كه‌له 3 شوباتی 2016 ده‌ركرا بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی موچه، ئازاری زۆری هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانیدا، به‌تایبه‌تی ((مامۆستا سه‌ربه‌رزه‌كان))، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێڕای فشاره مه‌ده‌نییه‌كان درێژه‌یان به‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان له‌به‌رامبه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كه‌هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه له‌هاتنه‌پێشی ئه‌و هه‌مووگرفتانه.
وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت به گرنگ ده‌زانین و به سه‌ره‌تایه‌كیش داده‌نێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی تری به‌رده‌م مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، پیرۆزه‌له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، لیره‌شبه‌دواوه:
1- ده‌بێت چاره‌نووسی موچه‌پاشه‌كه‌وت كراوه‌كان دیاریبكرێت و به‌ئالیه‌تێكی گونجاو بگه‌ڕێندرێته‌وه.
2-ده‌بێت بودجه‌ی شایسته بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وخوێندنی باڵا ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه بونیادیه به‌گشتیو به‌ته‌واوی قۆناغه‌كانییه‌وه بكه‌وێته‌وه سه‌ر شاڕێگه‌یخۆی.
3-ده‌سكاری یاسای خانه‌نشینیش بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینه راسته‌قینه‌كان .
4-په‌رله‌مانی كوردستان ره‌شنووسی یاسای پارێزبه‌ندی مامۆستایان كه له خولی پێشووه پێشكه‌شكراوه په‌سه‌ند بكات.
سلاوله‌پشودرێژ ی و خۆراگریمامۆستایان
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت