2020-04-05   1639     
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ.
ئاوێنه: لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، پلانێکی نوێیان داناوە و ئامادەسازی تەواو کراوە بۆ شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک و کردنەوەی نانەوا، فڕنی سەموون، مارکێت، گۆشت فرۆش، میوەفرۆشەکان، عەلوەی سلێمانی و بەگشتی ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەگەری کردنەوەی ئەو شوێنانە شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت.
لەشکر حەمید باسی لەوەش کرد، شێوازی کارکردنی مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان لەئەگەری کردنەوەیان، شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەرچاو دەگیرێت.