یۆنان ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنی داواکاری پەنابەریه‌تی
  2020-04-05       626       
یۆنان لەدوای ئەوەی مانگێک پێش ئێستا داوا کردنی پەنابەرێتی ڕاگرت, ڕایگەیاند ''لە ئێستادا دەست دەکەنەوە بە وەرگرتنەوەی داواکاری وەرگرتنی پەنابەرێتی''.

ئاوێنه‌: لە تەلەفۆنێکی نێوان نۆتیس میتاراچی وەزیری پەنابەران لە یۆنان لەگەڵ کۆمسیۆنی مافی سڤیل لە پەرلەمانی ئەوروپا وتی ''ئێمە گەراوینەتەوە بۆ کارەکانی پێشوومان و چیتر داوای پەنابەرێتی پەنابەرەکان راناگرین و لە سەرەتای مانگی ئازار ناچار بووین بە ڕاگرتنی داواکاری پەنابەرێتی بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکەین''.

یلڤیا جۆناسۆن ئەندام لە کۆمسیۆنی کاروباری ناوخۆی ئەوروپا وتی ''حکومەت ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی کە لە مانگی ئازاردا هاتوون دەتوانن داواکاری پەنابەرێتی پێشکەش بکەن“. جۆناسۆن وتی چەندین منداڵی پەنابەر دەنێردرێن بۆ ئەڵمانیا و فەرەنسا و پرتوگال و فینلەندا و لیثوانیا و کرواتیا و ئیرلەندا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا. هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ پێشتریش ئەوەی راگەیاند کە ڕاگرتنی داواکاری پەنابەران لە لایەن یۆنانەوە کارێکی بەدەر لەیاسایە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×