2020-04-05   274     
ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە گواستراوەكانی كۆریای باشوور رایگەیاند ٨١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا تۆماركراوە.
ئاوێنه: ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكدا روونیكردۆتەوە لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆریای باشووردا تۆمار كراوە و ٦ كەسیش بەڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
شایەنی باسە لە ئێستادا کۆی گشتی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشور گەیشتۆتە ١٠ هەزار ٢٣٧ کەس، ١٨٣ كەسیش بەڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٣٨ كەسی لە نەخۆشییەکە چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەنەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە ٦ هەزارو ٤٦٣ كەس.