رۆژنامەنوس هێمن مامەند ئازادكرا
  2020-04-05       978       

رۆژنامەنوس هێمن مامەند دوای دەسبەسەركردنی بۆ ماوەی 11 رۆژ لە هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە ، بەكەفالەت ئازادكرا.

ئاوێنە: گۆران دیبەگەیی، یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی رۆژنامەنوس هێمن مامەند لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناوبراو دوای 11 رۆژ دەستبەسەركردن، ئەمڕۆ بە كەفالەتی پێنج ملیۆن دیناری عێراق ئازادكراوە.

هێمن مامەند شەوی 24ی مانگی رابردو بە تۆمەتی هاندان بۆ شكاندنی ئەو رێكارانە دەستگیركرا كە حكومەت بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا گرتونییەتە بەر، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رەخنەی لە دواكەوتنی موچەی موچەخۆران و هەروەها هەڕەشەی رژانە سەرشەقامی كردبو.

هێمن مامەند لە نوسینەكەیدا رایگەیاندبو: تائێستا هانی خەڵكم داوە لەماڵ بمێننەوەو خۆیان بپارێزن كە ئەمە ئەركێكی ئەخڵاقی و نیشتیمانی و ئینسانی و تەندروستییە، بەڵام لەولاوە ژیانی خەڵكی بەكاسبكار و فەرمانبەرەوە لەوپەڕی خراپیدایەو دەسەڵاتیش لەبەرامبەردا بێباكەو تائێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوی نەداوە، بۆیە ئەگەر خەمێك لەژیانی خەڵك و موچەی فەرمانبەران نەخورێت، ئەوە دەڕژێینە سەرشەقام و كەرەنتینەو ئەم دەسەڵاتە تێكدەشكێنین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×