یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: پشتگیری له راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
دەكەن سەبارەت بە كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و خشته‌ی ئه‌زمونه‌كان و به‌كارهێنانی
سیستمی ئه‌لكترۆنی بۆ وانه‌كان و جەختیش دەكاتەوە كە ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵێك بدرێت بۆ
ئه‌وه‌ی كۆششی ئه‌مساڵ له ده‌ست نه‌چێت.
ئاوێنە: یەكێتی
مامۆستایانی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، راگەیەندراوێكی دەربارەی ساڵی خوێندنی
2019-2020 بڵاوكردەوەو تێیدا پشتگیری خۆی بۆ راگەیاندنەكەی وەزارەتی پەروەردەی
حكومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت كە لەزاری وەزیری پەروەردەوە بڵاوكرایەوە.
رۆژی 2ی ئەم مانگە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی
كوردستان لە پەیامێكدا خوێندكارانی دڵنیادەكردەوە لەوەی كە ساڵی خوێندنیان نافەوتێت
و وتیشی: ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە
کە لە ۲ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوەو پلان و خشتەکانی وەزارەتەكەشی
سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان و هەروەها پلانی وتنەوەی وانەكان بەشێوەی ئۆنلاین
خستەڕو.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیەندراوەكەیدا، وتویەتی: ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی
كۆششی ئه‌مساڵ له ده‌ستنه‌چێت و مسۆگه‌ر بكرێت.
جەختیشی
كردۆتەوە كە "یەكێتی مامۆستایان پشتگیری له راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ده‌كات كه بریتییه له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و خشته‌ی ئه‌زمونه‌كان و
به‌كارهێنانی سیستمی ئه‌لكترۆنی بۆ وانه‌كان هه‌رچه‌نده ئه‌وه بۆ هه‌مو قۆناغه‌كان
و ده‌ڤه‌ره‌كان وه‌ك یه‌ك نابێت به‌هۆی كێشه‌ی ئینته‌رنێت و كاره‌باو كه‌می شاره‌زاییه‌وه،
به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێكی باشه‌و به ئه‌رێنی لێكی ده‌داته‌وه، پێویسته سود له ته‌له‌فزیۆنی
په‌روه‌رده‌ییش وه‌ربگیرێت به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وانه‌كان و پۆله‌كانی
خوێندن."
یەكێتی
مامۆستایان بە گرنگیشی زانیوە كە هانی مامۆستایان بدرێت تاوه‌كو له رێی كورته
نامه‌وه په‌یوه‌ندی به خوێنكاران و قوتابیانه‌وه بكه‌ن و رشدیان بكه‌ن له‌سه‌ر
خوێندنه‌وه‌ی وانه‌كانیان، بڕواشی وایه ئه‌وانه و دابینكردنی موچه‌و كرێی وانه‌بێژی
ئاسانكاری زۆر بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌و سه‌ركه‌وتنی ساڵی خوێندن ده‌كات.
هەروەها داواشی
كردوە كە هاوكات ده‌بێت بیر له ئه‌گه‌رو پلانیتریش بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده
ئه‌م دۆخه درێژه‌ی كێشا كه ئومێده‌واره به هه‌وڵی هه‌مو لایه‌ك له پێشه‌وه‌یاندا
وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه و لایه‌نه‌كانیتر
ئه‌و به‌ڵایه تێپه‌ڕێنرێت و بگه‌ینه‌وه كه‌ناری ئارام و جارێكی‌تر ژیانی ئاسایی
له ته‌واوی جومگه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه.