تەندروستی عێراق تۆماركردنی 83 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنای راگەیاند
  2020-04-05       425       

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 83 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاندو دەشڵێت: پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكەش تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: 83 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات تۆماركراون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئەو 83 حاڵەتە نوێیە، بەم جۆرە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: بەغدا 27 حاڵەت، بەسرە 10 حاڵەت، نەجەف 6 حاڵەت، سلێمانی 1 حاڵەت، هەولێر 18 حاڵەت، دیالە 5 حاڵەت، موسەننا 6 حاڵەت، بابل 1 حاڵەت، كەربەلا 4 حاڵەت، كەركوك 4 حاڵەت، زیقار 1 حاڵەت. 

هەروەها ئاشكرایكردوە كە پێنج كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە دو كەسیان لە بەغداو یەك كەس لە نەجەف و یەك كەس لە سلێمانی و یەكێكیشان لە دیالە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە 20 توشبوش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا تا ئێستا لەعێراق گەیشتۆتە 961 حاڵەت و كۆی گشتی مردنیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 61 حاڵەت و 279 توشبوش چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×