وەزارەتی
تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی بڵاوكردنەوەی گازی سارین رەتدەكاتەوەو
دەشڵێت: رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە پڕوپاگەندەی لەو جۆرە
بڵاودەكەنەوە.
ئاوێنە:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی: گشت ئەو دەنگۆیانە
ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن چونکە ھیچ بنەمایەکی نییەو
تەنھا پڕوپاگەندەیە.
وتوشیەتی"ھەرکەسێك
ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتەی ڤیدیۆیی چەواشەکار تۆماربکات و بڵاوبکاتەوە ڕێکاری
یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر."
وەزارەتەكە داواشی
لە ھاوڵاتیان كردوە خۆیان دوربگرن لە ھەمو جۆرە بڵاوکردنەوەو ناردنی پڕوپاگەندەیەك
بۆ یەکتری و لەکاتی بونی ھەر ھەواڵێكدا ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی
دەکاتەوەو وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی هەر پێشهات و ڕوداوێکی تەندروستییە.