تەندروستی هەرێم سێ توشبوی نوێی كۆرۆنای راگەیاند
  2020-04-05       594       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی سێ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنای راگەیاند كە هەر سێ توشبوەكە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە سلێمانی دەستنیشانکران.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە توشبوەكان هەر سێكیان ئافرەتن و تەمەنیان (20) و (24) و (28) ساڵانن و هەمویان بەرکەوتەی توشبوی پێشون و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×