گەرمیان..بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە، گەنجێک گیانی لەدەستدا
  2020-04-05       527       

بەهۆی بەركەوتنی فیشەك گەنجێك لە گەرمیان گیانی لەدەستداو بەپێی قسەی كەسوكارەكەی فیشەكەكە لە دەست خاڵۆزایەكی خۆی دەرچوە.

ئاوێنە: مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو یەکشەممە تەرمی گەنجێک بەناوی (هەموار سالار جەمیل) لەدایکبوی 2009 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابو."

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو خوێندکارەو دانیشتوی قەزای کەلارە بەسەردان چۆتە گوندی سەوزبڵاغ سەربە ناحیەی قۆرەتو، ئەمشەو فیشەک لەدەستی خاڵۆزایەکی خۆی دەرچوەو بەر ناوبراو کەوتوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قدوری وتوشیەتی"لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکردوەو تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×