وەزارەتی تەندروستیی
تورکیا رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا، سێ ھەزار و ١٣٥ کەسی دیكە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و ٧٣ کەسیش بە
ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: وەزارەتی
تەندروستیی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ماوەی
٢٤ کاتژمێری رابردودا، سێ ھەزار و ١٣٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون، ٧٣ کەسیش
گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو
بەوەش ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە بەرزبوەتەوە بۆ ٢٧ ھەزار و ٦٩ کەس و کۆی ئەوانەشی
بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بەرزبۆتەوە بۆ ٥٧٤ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی
تورکیا راشیگەیاند"کۆی ژمارەی ئەو تووشبووانەی کە چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە
و لە نەخۆشخانە چوونەتە دەرەوە ھەزار و ٤٢ کەسە".