2020-04-06   489     
سەرۆکایەتی حکوومەتی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە شەوی رابردوو بۆریس جۆسن، دوای 10 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی پشکنین زیاتر لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
ئاوێنه: 27ی مانگی رابردوو بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و رۆژی هەینیشی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا رایگەیاند کە نیشانەکانی کۆرۆنا لەسەر جەستەی دەرکەوتوون و تاکەی نایەکەی بەرزبووەتەوە.
لە یەکەم کاردانەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبێتەوە.