پلنگێك له‌ نیویۆرك توشی ده‌رده‌كه‌ بووه‌
  2020-04-06       273       
ئا: لوقمان غه‌فوور

به‌رپرسانی ئیداری له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنۆكس له‌ نیویۆرك – ئه‌مریكا، رایانگه‌یاند كه‌ بڵنگێكی ده‌گمه‌ن له‌ باخچه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌.

رۆژی 5ی نیسان پڵنگی جۆری مالیزی ته‌مه‌ن 4 ساڵ كه‌ هه‌ڵگری ناوی نادیه‌ و ره‌گه‌زی مێیه‌، له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی باخچه‌كه‌وه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌.

به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئاژه‌ڵی نێو باخچه‌كه‌ ده‌كات، پڵنگه‌ مێیه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بووه‌ بێئه‌وه‌ی پێشتر هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌بووبێت. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌تی له‌ تاقیگه‌ی نیشتمانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڤێتێرنێریی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی بۆكراوه‌ له‌ ویلایه‌تی ئیۆوا. ده‌شڵێن: "یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ خۆشكه‌كانی به‌ناوی پڵنگی ئازول و دوو پڵنگی ئه‌مۆر و سێ شێری ئه‌فریكی تووشی نه‌رمه‌ كۆكه‌یه‌كی وشك بوو بوون به‌ڵام ئه‌وان تاراده‌یه‌ك چاكبوونه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان ده‌ریكردووه‌، وێرای ئه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی حه‌زی خواردن لای پشیله‌كانی باخچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام ئاژه‌ڵانی باخچه‌كه‌ چونكه‌ له‌ژێر چاودێرێییه‌كی وردی ڤێتێرنه‌ریدان زوو چاره‌سه‌ركراون.

كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان پێیوایه‌ پڵنگه‌كانی تریش ئه‌گه‌ری تووشبونیان هه‌یه‌، ده‌شڵێت: "رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و رێنمایی هه‌موو كارمه‌ندانی باخچه‌كه‌ كراوه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ گومانیان هه‌یه‌ تووشبووبن پێویسته‌ جیاكرێنه‌وه‌".

باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنۆكس له‌ نیویۆرك رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1ملیۆن و 72 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و له‌ ساڵی 1899 بنیاتنراوه‌. 4 هه‌زار جۆر ئاژه‌ڵی تێدایه‌و ساڵانه‌ 2 ملیۆن و 15 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

تا رۆژی 5ی نیسان 337 هه‌زار و 915 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له‌ ئه‌مریكا و 9662 كه‌سیش مردوون.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×