له دهۆک توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بووەوە
  2020-04-06       172       
بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک چاكبونه‌وه‌ی توشبوویکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک ئاشكرایكرد، توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە له‌ سنوری ئه‌و شاره‌ چاکبووەوە، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوەکان له‌ دهۆك گەیشتە 7 کەس.

تائێستا لە شاری دهۆک 12 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش حەوت کەسیان چاکبونەتەوە و تەنها پێنجیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تا ئێستا 236 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 87 کەسیان چاکبونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×