دانیشتوانی پارێزگای سنه‌ ده‌یان ملیار تمه‌ن كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن
  2020-04-06       411       
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شدارییه‌ مرۆییه‌كانی كۆمیته‌ی فریاكه‌وتنی پارێزگای سنه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت دانیشتوانی پارێزگاكه‌ بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمه‌ن بۆ كاری خێرخوازی دابین ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: هیوا ڕه‌حیمی ڕایگه‌یاند: له‌یه‌ك ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵكی پارێزگای سنه‌ بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشنه‌ هه‌ژاران و نه‌داران.

وتیشی: بڕی 16 ملیار تمه‌ن به‌شێوه‌ی كاڵا و پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ بووه‌ و بڕی 2 ملیار و 500 تمه‌نیش وه‌ك پاره‌ یارمه‌تی هه‌ژاران دراوه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانی خێرخوازه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند دوو هه‌زار و 650 خێرخواز به‌شدارییان له‌و پرۆسه‌ خێرخوازییه‌دا كردووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×