پەرلەمانتارێكی عیراق: ئه‌مریكا ئامادەكاری بۆ هێرشكردن و كوشتنی ژمارەیەك سەركردە ده‌كات
  2020-04-06       364       

پەرلەمانتارێكی عیراق پێیوایە ئامانجی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە چەند بنكەیەكی سەربازیی، ئامادەكارییە بۆ هێرشكردن و كوشتنی ژمارەیەك سەركردە.

ئاوێنه‌: كەریم محەمەداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند كشانەویە هێزەكانی ئەمریكا لە هەندێك بنكە ڕێوشوێنی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان نییە، بەڵكو ئەو هەنگاوە بەشێكە لە پلانی خۆڕێكسختنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوابوو كە ئامانج لە ڕێكخستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق شاراوەیە و پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئەو هێزانە بچنە هەندێك بنكەی پارێزراوـ بە تایبەتیش دوای ئەوەی سیستمی مووشەكی بەرگری پاتریۆتیان تێدا جێگیر دەكرێت.

وتیشی: “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەوڵدەدات هێرشی چڕ بكاتە سەر هەندێك بنكەی سەربازی و دەیەوێت سەركردەكان بكوژێت” وەك ئاماژەیەك بۆ سەركردەی میلیشیا شیعەكان.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×