وەزارەتی ناوخۆ: قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت
  2020-04-06       683       

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەکەن بۆ پابەندبونیان بە رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا و بەم نزیکانە رێکارە نوێکان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ بڵاودەکرێتەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتوچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت. 

 راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ:

زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە وبەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.
هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×