2020-04-06   311     
كەمێك لەمەوبەر بوومەرزە چەند ناوچەیەكی لە دەڤەری گەرمیانی ھەژاند.
ئاوێنه: ھۆبەی كەشناسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، کاتژمێر 10:56 ئەمڕۆ دووشەممە 2020/04/06 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری رێختەر، بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دووری 17 km لە سەنتەری کەلار روویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە لەنێوان کەلار - کوڵەجۆ روویداوە و چەقی ئەو بوومەلەرزەیە گوندی شێخ لەنگەر بووە.