هه‌موو كه‌سێكی سه‌نگاپۆره‌ 300 دۆلاری ئه‌درێتێ
  2020-04-06       210       
ئا: لوقمان غه‌فوور

ده‌وڵه‌تی سه‌نگاپۆره‌ پێدانی مووچه‌ی تاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م مانگه‌ زیادده‌كات به‌هۆی داخستنی ته‌واوی شاره‌كانییه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی تووشنه‌بوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس.

هنگ سوی كیت جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپۆره‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ بلۆمبێرگ ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌پرل له‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی ده‌درێت له‌سه‌ر 5ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری سه‌نگاپۆری (3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) به‌مه‌ش ده‌گاته‌ 60 ملیار دۆلاریسه‌نگاپۆری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرۆنا ڤایرۆس كه‌ هاوكاری خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاره‌دایه‌.

حكومه‌تی سەنگاپۆرە بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی كورتهێنانی بودجه‌ ده‌بێت بڕی 4 ملیار دۆلاری سه‌نگاپوری (پاره‌ی یه‌ده‌كی پرۆژه‌كانی وڵاته‌كه‌ و بانك) راده‌كێشێت بۆ هاووڵاتیان.

سه‌نگاپۆره‌ پشت به‌بازرگانی ده‌به‌ستێت بۆیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری دارایی وڵاته‌كه‌ی كه‌ پێده‌چێت به‌ رێژه‌ی 4% تووشی پوكانه‌وه‌ی ئابوری ببێت. به‌ڵام هنگ-ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ فه‌رمانبه‌رن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كاره‌كانیان له‌ كیسچووه‌".

ئه‌و بریارانه‌ش كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌مانه‌ن:

*300 دۆلاری زیاده‌ بۆ هه‌ر كه‌سێكی سه‌روو ته‌مه‌ن 18 ساڵ.

*بۆ مانگی ئه‌پرلی 2020 پاڵپشی كرێی كۆمپانیاكان ده‌كرێت به‌ 75% تا بتوانن كرێی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانیان دابینبكه‌ن.

*لێخۆشبوون له‌ هه‌موو باجێك بۆ كرێكار و فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی ناو سه‌نگاپۆره‌ بۆ مانگی ئه‌پرل.

سه‌نگاپۆره‌ش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ 1309 كه‌سی تووشی كرۆنا ڤایرۆس بووه‌ و 6 كه‌سیش له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردوون.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ به‌ ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌به‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×