2020-04-06   763     
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك مه‌رج و ڕێنمایی ته‌ندروستیان بڵاوكرده‌وه كه پێویستە هەموو خاوەن کارەکان رەچاوى ئەم رێنماییانە بکەن.
ئاوێنه: مه‌رج و ڕێنمایی ته‌ندروستییه‌كان بریتین له:
1. كاتی كردنه‌وه‌ی ماركێته‌كان له كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره ده‌بێت، به‌ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م رێنمایه‌كانی خۆپاراستن و ته‌ندروستی.
2. پێویسته سه‌رجه‌م ماركێته‌كان رۆژانه كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم)ی ناو ماركێته‌كه بكرێت.
3. سه‌رجه‌م ماركێته‌كان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
أ- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران هه‌ریه‌ك له ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن.
ب- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) و ده‌ستكێش بۆ كڕیاران، به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
ت- رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
پ- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
ج- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە 2 مەتر كەمتر نەبێت.
ح- بەهەموو شێوەیەك بونی منداڵ لە نێو ماركێتەكان رێگە پێدراو نیە.
سۆران عه‌بدالغفور
ب. چاودێری بازرگانی سلێمانی
گۆران قادر
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت
چاوه‌ڕێ ناصح شوكر
لێپرسراوی بەشی ئاسایشی ئابوری سلێمانی