وهزارهتی تهندروستی رایگهیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان.
ئاوێنه: وهك له راگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بۆ كراوه، 2 لەوان لە قەزای سۆران و 3 لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك، ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گوڵان، ژیان، زیلان سیتی).
ئاماژه بهوهشكراوه، زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن، دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چل و یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ١٧ ئافرەت و ١٥ پیاو و ٩ مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
وەزارەتی تەندروستی
٦ نیسان ٢٠٢٠