2020-04-06   367     
ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ هەزار و ٥٨٤ كەس و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە، گەیشتە سەد هەزار و ١٣٢ كەس.
ئاوێنه: بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ئەڵمانیایەوە بڵاوکراوەتەوە، لەمیانی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٦٧ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، گەیشتووەتە سەد هەزار و ١٣٢ كەس.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە هەر لەمیانی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠ تووشبووی دیكه بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەڵمانیا گیانیان لهدهستداوه، بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٥٨٤ كەس.
لە ئامارەکەدا باس لەوەشکراوە، کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەڵمانیا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٢٨ هەزار و ٧٠٠ کەس.
ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە لە ئەڵمانیا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٤ کەس.