شێوازی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیا خۆراکیەکان ڕاگەیەندرا
  2020-04-06       880       

لەدواگ کۆتای هاتنی ٤٨ کاتژمێر لە قەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کورداتان لە شاری سلێمانی چەند میکانزمێک بۆ کردنەوەی مارکێتەکان و دابەشکردنه کاڵا خۆراکیەکان دەستنیشانکرا.

ئاوێنە - زریان محەمەد: سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند" میکانیزمی نوێی ڕێگە پێدان بۆ کۆمپانیاکانی دابەشکردنی خۆراک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی دەبێت".

راشیگەیاند" دەبێت کۆمپانیا خۆراکیەکە لەسەر کڵێشەی کۆمپانیاکانیان داواکاری ڕێگە پێدان و لیستی ناوی ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی کەتەنها ئەو بەڕێوە بەرایەتیە ڕێگەپێدان دەکات پێویستی بە هیچ شوێنێکگ دیکەنییە".

ئاماژەی بەوەشدا کە ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکانی خۆراک و پاکەرەوە خۆیان دەچنە چاودێری بازرگانی سلێمانی و پاشان کارەکانیان بۆڕای دەکرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×