ئافره‌تێكى خه‌ڵكى سلێمانى كه‌ له‌ به‌غدا رفێندرا بوو ئازاد كرا
  2020-04-06       1661       

راگه‌یاندنى پۆلیسى پارێزگاى به‌غدا ئاشكرایكرد، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتن توانیویانه‌ ئافره‌تێك رزگاربكه‌ن، كه‌ خه‌ڵكى شارى سلێمانییه‌ و له‌ به‌غدا رفێندرا بو.

ئاوێنه‌: له‌وباره‌یه‌وه‌ رائید عه‌زیز ناسڕ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى به‌غدا رایگه‌یاند   ''ئافره‌ته‌كه‌   له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ رفێنه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌فێڵ بانگهێشتكراوه‌ته‌ ناوچه‌ى كازمییه‌ و له‌وێ رفێندراوه‌، دۆسێی روداوه‌كه‌ راده‌ستى پۆلیسى تاوانه‌كانى كازمییه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كارى پێویست به‌پێى یاسا و راده‌ستكردنى په‌ڕاوه‌كه‌ به‌ یاسا''.

ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتن ئافره‌تێكیان رزگاركردوه‌، كه‌ خه‌ڵكى شارى سلێمانییه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×