2020-04-06   944     
پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر دەکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا، لە ئێستادا ئامادە کاری دەکرێت بۆ دانانی پێداویستیە پزیشکیەکان بۆ ئەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا لەو شوێنە چارەسەری پزیشکی وەربگرن.
ئاوێنه: بە پێی زانیارییەکان هۆڵی پێسشانگاکەکە، ٢٥٠ قەروێلە لەخۆ دەگرێت لە ئێستا هەموو قەروێلەکان ئامادەن چاوەرێ دەکرێت پێداویستی پزیشکی بۆ دابین بکرێت.
هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە خێمە لە پێشانگاکە هەڵدراوە ، شوێنەکە دەبێتە شوێنی چارەسەری مەیدانی بۆ هەڵگرانی ڤایرۆوسی کۆرۆنا.
شایەنی باسە ئەمرۆ ٤١ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران و زۆربەیان بەرکەوتەی پرسەکانی گەڕەکی کارێزان بوون.
دوای راگەیاندی حاڵەتەکانی ئەمرۆ، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، ''هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە''.
دوای ٤١ حەڵەتەکەی ئەمڕۆ کۆی گشتی حاڵەتەکانی هەرێم گەیشتە ٢٧٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) و تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.