2020-04-06   422     
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە ئێران ١٣٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی توشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ٦٠ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.
له ئێران ١٣٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته به‌و ڤایرۆسه بۆ سێ هه‌زار و ٧٣٩ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
کەناڵی فەرمی ئێران لە به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییەكان و راگەیاندن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئەو وڵاتە، كیانوش جیهانپور گواستییه‌وه کە له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٦ کەسی دیکە به ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جیهانپور ئاماژەی بەوە كرد كه كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران به هۆی ڤایرۆسەكەوه گیانیان له‌ده‌ستداوه بەرزبووەتەوە بۆ سێ هه‌زار و ٧٣٩ كه‌س، ژماره‌ی توشبووانیش دوو هەزار و ٢٧٤ کەس زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٦٠ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.
كیانوش جیهانپور، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باری ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ٨٣ كه‌س ناجێگیره، تا ئێستاش له ٢٤ هه‌زار و ٢٣٦ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
بۆ یه‌كه‌مجار په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران له شاری قوم-ی ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وت و دواتر به ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌یدا بڵاوبوویه‌وه.