راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە
  2020-04-06       803       
وەزارەتی کارەبای هەرێم داوا لە هێزەکانی ناوخۆ دەکات ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ کارمەندانی کارەبا دروست نەکەن هەتا بتوانن لە ئەرکەکانیان بەردەوام بن و کارەبای نەخۆشخانە و دامودەزگاکانی حکومەت و هاواڵاتیان دابین بکەن و گرفت بۆ سیستەمی دابەشکردنی کارەبا دروست نەبێت.

ئاوێنه‌: دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا.....

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌باوه‌

وێراى ده‌ستخۆشیمان بۆ هێزه‌كانى ناوخۆ، بۆ راپه‌راندنى كاره‌كانیان له‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ و پاراستنى گیانى هاونشتیمانیانى كوردستان له‌ مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.

داواكارین له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ناوخۆ كه‌ هاوكارى تیمه‌كانى چاكسازیى و كۆنترۆڵه‌كان و وێستگه‌كانی كارەبا بكه‌ن بۆ هاتوچۆ و راپه‌راندنى كاره‌كانیان له‌ پێناو دابینكردنى خزمه‌تگوزارى كاره‌با بۆ نه‌خۆشخانه‌ و دام وده‌زگا گرنگه‌كانى حكومه‌ت و هاوڵاتیان كه‌ ئێستا له‌ ماڵه‌كانیان ماونەتەوە...

به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ مه‌فره‌زه‌ و بازگه‌كان گرفت بۆ هاوتۆچۆى كارمه‌ندانه‌كانمان دروستكراوه‌، كه‌ به‌شێوه‌ى ئێشكگر ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێیته‌وه‌ كه‌ گرفت بۆ سیستمى كاره‌با دروست ببێت و كه‌موكورتى بكه‌وێته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، کە دواجار گرفت بۆ پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا دروست ئەکات......

ئه‌و رێیگریانە له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ به‌رێَزان وه‌زیرى ناوخۆ و پارێزگاره‌كان رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ كارمه‌نده‌ ئێشكگره‌كانى كاره‌با ناگرێَته‌وه‌ .

له‌ كۆتاییدا سوپاسى هاوكاریتان ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ و كۆتایی هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا .

 
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×