سەندیكای پزیشكان: رێكاری یاسایی بەرامبەر روداوی هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی سلێمانی بگیرێتەبەر
  2020-04-06       315       

لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان دەڵێت: ئەمڕۆ دوشەممە، لەلایەن مەفرەزەیەكی هێزەكانی ناوخۆوە لە شاری سلێمانی هێرشكراوەتە سەر پزیشكێكی هاوڕێیان كە لە كارەكەی گەڕاوەتەوەو لەگەڵ ئیدانەكردنی ئەو كارە داواش لە لیژنەی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو روداوە بگرنەبەر.

ئاوێنە: لقی سلێمانی سەندیكانی پزیشكانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنای كردوە، ئاشكرایكردوە"ئه‌مڕۆ(دوشەممە) هاوڕێیه‌كمان (پزیشكی پسپۆڕی بێهۆشكاری) له‌ كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ویستویه‌تی بچێت بۆ كارێكی تر له‌ڕێگه‌دا مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ناوخۆ لای زیله ‌سوتاوه‌كه‌ زۆر نه‌شیاوانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌كان په‌لامارو لێدان و سوكایه‌تیان پێكردوه‌."

لقی سلێمانی سەندیكاكە ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان/لقی سلێمانی ئیدانه‌ی ئه‌م مه‌شهه‌ده‌ ناته‌ندروست و نایاسایه‌‌ ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی لیژنه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تانین بۆ گرتنه‌ به‌ری هه‌ڵوێست  و ڕێكاری یاسایی پشتبه‌ست به‌ یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رهه‌ق ئه‌و واقیعه‌ نه‌شیاوه‌ نامرۆڤانه‌یه‌.!" 

دەقی راگەیەندراوەكە...

بۆ/ لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنه‌‌كانی به‌رنگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزگای سلێمانی

بابه‌ت/ ناڕه‌زایی

سڵاو ڕێز....
به‌ڕێزان ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌ربازی ون له‌ پێناو گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بونه‌ته‌  قه‌ڵغان و له مه‌ته‌رێزی پێشه‌وه‌ی به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئه‌م ئافاته‌ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی گیانفیداو بێ په‌روا ده‌جه‌نگن و ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هاوڕێیه‌كمان (پزیشكی پسپۆڕی بێهۆشكاری ) له‌ كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ویستویه‌تی بچێت بۆ كارێكی تر له‌ ڕێگه‌دا مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ناوخۆ لای زیله ‌سوتاوه‌كه‌ زۆر نه‌شیاوانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌كان په‌لامارو لێدان و سوكایه‌تیان پێكردووه‌.

ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان/لقی سلێمانی ئیدانه‌ی ئه‌م مه‌شهه‌ده‌ ناته‌ندروست و نایاسایه‌‌ ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی لیژنه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تانین بۆ گرتنه‌ به‌ری هه‌ڵوێست  و ڕێكاری یاسایی پشتبه‌ست به‌ یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رهه‌ق ئه‌و واقیعه‌ نه‌شیاوه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ !.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا..

سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان/ لقی سلێمانی
6/ 4 /2020


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×