سبەی سەرجەم نۆڕێنگە میللییەكان لە سلێمانی دەكرێنەوە
  2020-04-06       324       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: سبەی سێشەممە سەرجەم نۆڕینگە میلییەكان لە سلێمانی دەكرێنەوە بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی كردەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللییەكان لەڕۆژی سێشەممەوە رێكەوتی 7/4/2020 لەكاتژمێر1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە كراوە دەبن بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە كردنەوەی نۆڕینگە میللییەكان بەم مەرجانە دەبێت:

1- دەبێت هەمو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت.
2-  كاتی دیاریكراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوبێت بەسەر مەوعیدەكەی.
3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت.
4- ئەگەر نەخۆشەكە پەككەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت.
5- هەمو رۆژێك نۆڕینگە میللییەكان كراوە دەبن جگە لەڕۆژانی هەینی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×