وەزارەتی تەندروستی داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی سلێمانی دەكات
  2020-04-06       249       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی سلێمانی بكرێت كە ئەمڕۆ لە كاتی گەڕانەوەیدا لە كارەكەی لەلایەن مەفرەزەیەكی هێزەكانی ناوخۆوە هێرشی كراوەتە سەر.

ئاوێنە: پێشتر لقی سلێمانی سەندیكانی پزیشكانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی ئاشكراكردبو كە ئه‌مڕۆ(دوشەممە)، پزیشكێكی پسپۆڕی بێهۆشكاری له‌ كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ویستویه‌تی بچێت بۆ كارێكی تر له‌ڕێگه‌دا مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ناوخۆ لای زیله ‌سوتاوه‌كه‌ زۆر نه‌شیاوانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌كان په‌لامارو لێدان و سوكایه‌تیان پێكردوە. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوای لە وەزارەتی ناوخۆ كرد لێکۆلینەوە لە ڕوداوی ھێرشكردنە سەر ئەو پزیشکەی شاری سلێمانی بکرێت و ڕێککاری یاسایی بگیرێتە بەر.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×