2020-04-07   626     
دوو برا له شاری به‌غدا پایتەختی عێراق، ده‌مامك دروست ده‌كه‌ن و بێبه‌رامبه‌ر ده‌یده‌ن به خه‌ڵك.
ئاوێنە: دوو برا به ناوه‌كانی حوسێن و سه‌جاد كازم به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه شوێنكارێكیان به وشكه كه‌ڵه‌ك له ناوچه‌ی سه‌در پێكهێناوه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی زۆری نرخی ده‌مامك، ده‌مامك دروست ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
حوسێن كازم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به‌یانیان كاتژمێر ٠٨:٠٠ ده‌ست به كار ده‌كه‌ن و تاكو نیوه‌شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن، گوتی: “جار جار هاوڕێكانی سه‌جادیش دێن كارمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. رۆژانه هەزار و٥٠٠ بۆ هەزار و٧٠٠ ده‌مامك دروست ده‌كه‌ین”.