2020-04-07   567     
ئه‌پڵیكه‌یشنی نامه‌ناردنی وه‌تسه‌پ (WhatsApp)، به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی ناردنی زانیاریی نادروست له‌باره‌ی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ده‌ستی به سنوورداركردن له ناردنی نامه‌دا كردووه.
ئاوێنه: وه‌تسه‌پ بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی رابردوودا، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه کە ناردنی ژماره‌ی ئه‌و نامانه‌ی زانیاریی نادروستیان لەخۆگرتووە، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یان وه‌ك پلاتفۆرمێك بۆ گفتوگۆ كه‌سییه‌كان بمێنێته‌وه، گرنگه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نامانه خاوبكه‌نه‌وه و رایانگه‌یاندووه: “له‌ئێستادا له رێگه‌ی سنوورداركردنێكه‌وه، كارێكمان كردووه كه ئه‌م جۆره نامانه به یه‌كجار بتوانرێت به ته‌نها بۆ یه‌ك چات بنێردرێن”.
به‌ر له‌م سنوورداركردنه، ده‌توانرا نامه‌كان له وه‌تسه‌پ بۆ پێنج كه‌س یان گرووپی جیاواز بنێردرێن.