وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق ئاماری نوێی توشبووانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری كه‌سێكی دیكه به‌ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 91 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بون.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا ئه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه كه له 24 كاتژمێری رابردودا 91 حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا تۆماركراوه‌و توشبویه‌كیش گیانی له‌ده‌سداوه.
هاوكات ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له 24 كاتژمێری ڕابردودا 29 توشبوی كۆرۆنا له‌عێراقدا چاكبونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق، ژماره‌ی توشبوان به‌كۆرۆنا له‌عێراق گه‌یشته هه‌زارو 122 كه‌س‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 65 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.