پاش ٧٦ رۆژ کاربەدەستانی چین کۆتاییان بەکەرەنتینە کردنی شاری وهان هێنا
  2020-04-07       699       
ژمارەی گیان لەدەستدان لەچین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بو بەسفر، کاربەدەستانی ئەو وڵاتە پاش ٧٦ رۆژ کۆتاییان بەکەرەنتینەکردنی ١١ ملیۆن هاوڵاتی شاری وهان‌ هێنا کە بۆ یەکەمجار کۆرۆنا لەو شارەوە سەریهەڵداو بەخێرایی بەهەمو جیهاندا بڵاوبوەوە.


ئاوێنە: کاربەدەستانی چین لەئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ یەکەمجار دوای دو مانگ‌و نیو مۆڵەتی هاتنەناوەو چونە دەرەوەیان بەخەڵکی شاری وهان دا، کە پێشتر لەوهانی سەر بەهەرێمی هوبی  ٧٠ هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون‌و ٣ هەزار کەسیش گیانیان لەدەست دابو.

لە٢٣ی کانونی دوەمەوە شاری وهان کەرەنیتنەو هاتوچۆکردنی تیا قەدەغە کرا بو.

لەماوەی دو رۆژی رابردودا هیچ حاڵەتێکی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی چین تۆمار نەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەجیهاندا ٧٥ هەزار کەسی تێپەڕاندو ٧٥٪یشیان دانیشتوی ئەوروپان.

نیوەی ئەو ملیۆن‌و ٣٥٠ هەزار کەسەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون نیشتەجێی وڵاتانی ئەوروپان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×