له‌هێرشێكی‌ داعشدا له‌كوڵه‌جۆ دو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبون
  2020-04-07       358       
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی‌ داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی‌ لیوای‌ پێنجی‌ شاره‌زوری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناحیه‌ی‌ كوڵه‌جۆو له‌ئه‌نجامدا دو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبون.

ئاوێنه‌: بەختیار حەمەساڵح، فەرماندەی یه‌كێ له‌فەوجه‌كانی‌ لیوای پێنجی شارەزور رایگەیاند، "ژمارەیەک چەکدار لەناحیه‌ی‌ کوڵەجۆ هێرشیانکردۆەتە سەر بارەگایەکمان‌و له‌ئه‌نجامدا دو پێشمەرگە شەهیدبون".

ناحیه‌ی‌ کوڵەجۆ سەر بەقەزای کفرییە، لەباکوره‌وه‌ ھاوسنورە لەگەڵ گوندی ئاوبارە، لەباشور لەگەڵ گوندی کەنەسۆر، لەرۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دەکەی عەبدولقادرو لەرۆژئاواش لەگەڵ گوندی سیتەپان.

به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ چه‌ند جارێك هۆشدارییانداوه‌ كه‌ به‌م دوایانه‌ چه‌كدارانی داعش لەدەشتاییەکانی بناری زنجیرە چیای حەمرین، خۆیان مۆڵ داوەو جموجۆڵیان ده‌ستپێكردووه‌و ناوبەناو هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×