سەرۆكی هەرێم: پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا كازمی دەكەین بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق
  2020-04-08       454       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا كازمی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوەو داواش لە هەمو لایەك دەكەن پشتیوانی بكەن بۆ ئەوەی زو ئەركەكانی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكات.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕوانگه‌ی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ كاری جددی لەو پێناوەدا، پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەپشتیوانیی هەمو لایەنە نیشتمانییەكان زۆر بەپێویست دەزانێ."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی"لەو پێودانگەوە پێشوازی لە كاندیدكردنی بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە."

نێچیرڤان بارزانی داوای لە هەمو لایەكیش كردوە پشتیوانی نابراو بكەن تا بەزوترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكات.

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی وڵاتە ئازیزەكەمانی پێدا تێدەپەڕێ، لە هەمومان دەخوازێ ناكۆكیيەكانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زوترە لەسەر میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵی بەپێی دەستورو لەسەر بنەمای سازانێكی ڕاستەقینە ڕێكبكەوین كە سەقامگیری و بەتوانایی حكومەتەكە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا مسۆگەر بكات. گرنگترین ئەركیشی لەم قۆناغەدا، بەرەنگاربونەوەی ئەو مەترسی و قه‌یرانانه‌یه‌ كە ڕوبەڕوی عێراق بونەتەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕوانگه‌ی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ كاری جددی لەو پێناوەدا، پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەپشتیوانیی هەمو لایەنە نیشتمانییەكان زۆر بەپێویست دەزانێ. لەو پێودانگەوە پێشوازی لە كاندیدكردنی بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە. داوا لە هەمو لایەكیش دەكەین پشتیوانی بكەن تا بەزوترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكات.

خوای مه‌زن پشتیوانمان بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
چوار شەممە 8-4-2020

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×