بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی موژدەیەك رادەگەیەنێت
  2020-04-08       2467       
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر پابەندی رێنمایيەكان بن پێشبینی دەكەم دوای 15ی ئەم مانگە بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

ئاوێنه‌: د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن، پێشبینی دەكەم لەدوای 15-4-2020 بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

وتیشی: لە 73%ی تووشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاكبوونەتەوەو لە سەنتەری شاری سلێمانیش تەنیا 5 تووشبوو هەن.

ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو 7 توشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونەوەو تائێستاش لەسلێمانی 85 توشبوو چاكبونەتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەنزیكترین كاتدا ژمارەیەك توشبووی تریش نەخۆشخانە جێبهێڵن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×