2020-04-08   316     
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو هه‌زار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٠ هه‌زار و ٩٩٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئەمريكا كە لە ريزبەندیى يەكەمدايە لەسەر ئاستى جيهان لە رووى ژمارەى تووشبوون بە (COVID-19)، رۆژانە ژمارەى تووشبوون و گيانلەدەستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه روو لە هەڵكشان دەكات.
بەپێی دوايين ئامار كە لەلايەن زانكۆى جۆنز هۆپكينزەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣١ هەزار و ٤٨٠ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و كۆی گشتیی ژمارەى تووشبووان بۆ ٣٩٩ هەزار و ٩٢٩ كەس بەرزبووەتەوە، گيانلەدەستدانيش هه‌زار و ٩١٨ كەس زياديكردووە و گەيشتووەتە ١٢ هەزار و ٩١١ كەس.
لەسەرانسەرى جيهاندا، له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، ئيسپانيا بە ١٤٦ هه‌زار و ٦٩٠ حاڵەت و ئيتاڵیا بە ١٣٥ هەزار و ٥٨٦ حاڵه‌ت دێت.
تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مریكا زیاتره له كۆی حاڵه‌ته‌كانی هه‌ر سێ وڵاته‌كه‌ن كه ده‌كه‌ونه ریزبه‌ندییه‌كانی دووه‌م كه ئیسپانیایه، سێیه‌م كه ئیتاڵیایه و چواره‌م كه به ١١٠ هه‌زار و ٧٠ حاڵه‌ت فه‌ڕه‌نسایه.
– نيويۆرك بووەتە ناوه‌ندی پەتاكە لە ئەمريكا
ئەگەر تەماشاى حاڵەتەكانى تووشبوون ویلایه‌ته‌كانی ئەمريكا بكرێت، ئه‌وه ده‌بینرێت كه كاريگەریى پەتاكە لەسەر ویلایه‌تی نیویۆرك به‌هێزترینه. دوێنێ له نیویۆرك ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ١٣١ هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌ت بوون، ئه‌مڕۆ هه‌شت هه‌زار و ٥٥٦ حاڵه‌ت زیادیانكردووه و گه‌یشتوونه‌ته ١٤٠ هه‌زار و ٣٨٦ حاڵه‌ت.
له‌دوای نیویۆركیش له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به (COVID-19)، ویلایه‌تی نیوجێرسی له پله‌ی دووه‌مدا دێت به ٤٤ هه‌زار و ٤١٦ حاڵه‌ت، له پله‌ی سێیه‌میشدا میشیگن به ١٨ هه‌زار و ٩٧٠ حاڵه‌ت، دێت.
له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیشه‌وه، نیویۆرك له پله‌ی یه‌كه‌مدایه به پێنج هه‌زار و ٤٨٩ گیانله‌ده‌ستدان، له‌دوای ئه‌ویش نیوجێرسی دێت به هه‌زار و ٢٣٢ گیانله‌ده‌ستدان و له پله‌ی سێیه‌میشدا میشیگن دێت به ٨٤٥ گیانله‌ده‌ستدان.