ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له‌په‌رله‌مانی عێراق
رایگه‌یاند، داهاتی ده‌روازه‌ی سنوریی سیمێلكا-ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریا نه‌زانراوه‌و
ناشچێته خه‌زێنه‌ی هیچ یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ به‌ڵكو
له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه ئیداره ده‌درێت. داواش له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌وباره‌یه‌وه
هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
ئاوێنه: غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه
له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارایی عێراق و هه‌روه‌ها
وێنه‌یه‌كیشی بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناردوه رایگه‌یاندوه، به‌پێی
زانیارییه‌كانمان داهاتی ده‌روازه‌ی سنوریی سیمێلكا-ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریا بۆ
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵیش ئاشكرا نییه‌و ناشخرێته
ناو داهاته‌كانی بودجه‌ی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌روازه‌كه له‌لایه‌ن
حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕێگه‌ی هه‌ردو كۆمپانیای "ستێر
و سه‌ڵاحه‌دین"ه‌وه ئیداره ده‌درێت.
غالب محه‌مه‌د، كه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕانه
داوای له‌حكومه‌تی عێراق كردوه هه‌ڵوێستی ره‌سمی و دارایی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌یه
رابگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها زانیاری وردیشی بداتێ له‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان كه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره نۆ ده‌روازه له‌هه‌رێم
هه‌ن و پێنجیان ناڕه‌سمین و ئه‌وه جگه له چه‌ند خاڵێكی سنوری دیكه.