پۆلیسی راپەڕین: ئەمڕۆ هاتوچۆ بۆ ئەو شۆفێرانەش قەدەغەیە كە رێگەپێدانیان هەیە
  2020-04-09       531       

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر 6ی ئێوارە هاتوچۆ بەهەمو شێوەیەك قەدەغەیە تەنانە بۆ ئەو شۆفێرانەشی مۆڵەتی رێگەپێدانیان هەیە.

 

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا وتی: ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەی هەینی رۆژی 10/4/2020 لەکاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەهەمو شێوەیەک هاتوچۆ قەدەغەیە جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری.

جەختیشی كردۆتەوە كە هەر کەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەر دەکرێ.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×