لە هێرشێكی داعشدا لە خورماتو سێ چەكداری حەشدی شەعبی كوژران
  2020-04-10       206       

بەپێی قسەی بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی شەوی رابردو بەهۆی هێرشێكی چەكدارانی داعشەوە لە خورماتو، سێ چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: مەلا كەریم شوكر، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند: شەوی رابردو چەكدارانی داعش پەلاماری فەوجی "ئیمام حوسێن"ی هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوە لە خۆرئاوای خورماتو و شەڕێكی سەخت رویداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەئەنجامی شەڕەكەدا دو چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و سیانی تریش برینداربون.

هەروەها ئاشكراشیكردوە: دواتر هێزێكی دیكەی حەشدی شەعبی بەهانایانەوە چون و لەڕێگەدا بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوەو بەپێی زانیارییەكان چەکدارێکی هێزەكە کوژراوەو دوانی تریش برینداربون.

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی ئەوەشی ووت: ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی خەڵكی ناحیەی ئامرلین.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×