قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان تا 16ی نیسان درێژكراوەیەوە
  2020-04-10       799       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تاوەكو 16ی نیسان درێژكردەوە.

ئاوێنە: ئوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەی ژمارەی 26ی خۆیدا رایگەیاند: راگرتنی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەك كارگێڕییەكانیان تا 16/04/2020 سەعات 12ی شەو درێژدەكرێتەوەو هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە"هاتوچۆی پیادە قەدەغەیە جگە لە حاڵەتی دابینكردنی پێداویستی رۆژانەو حاڵەتی نەخۆشی و ئەوانەی سەرپێچی دەكەن رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."

هەروەها وتوشیەتی: لە سەعات 6ی ئێوارە تا 12ی شەو، قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەتەواوی جێبەجێدەكرێت و تەنها رێگە دەدرێت بە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەپێی رێنماییەكانی پێشو بەردەوام دەبێت.

هەروەها بەگوێرەی بەیاننامەكە دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگاو سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان بەمەبەستی رێگەپێدان بە كردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەكان و رێگەپێدان بە كەرتی كشتوكاڵ و هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە خزمەتگوزارییەكان لە سەعات 12ی شەو تا 6ی ئێوارە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×