لە یەمەن یەكەم حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-04-10       502       

كۆمسیۆنی باڵای نیشتمانی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە یەمەن، ئەمڕۆ هەینی، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبونی بە كۆرۆنا لەو وڵاتە راگەیاند.

ئاوێنە: كۆمسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند: یەكەم حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای "حەزەر مەوت" تۆماركراوەو دۆخی توشبوەكە جێگیرەو لەژێر چاودێری تەندروستیدایەو تیمە پزیشكییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری پێویستیان لەوبارەیەوە گرتۆتەبەر.

هەرچەندە زیاتر لەمانگێكە كۆرۆنا لەوڵاتانی ناوچەكە بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە، بەڵام تۆمارنەكردنی هیچ حاڵەتێك تا ئەمڕۆ لە یەمەن جێی سەرسوڕمانی شارەزایان بو.

پێشتر عەبدولنەسیر ئەبوبەكر، سەرۆكی تیمەكانی خۆپارێزیی لە پەتاكان نیگەرانی خۆی راگەیاندبو سەبارەت بە نەبونی حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا لە یەمەن و وتبوشی چاوەڕوان دەكەین "حاڵەتگەلێكی زۆر" لەو وڵاتە لەپڕ رابگەیەنرێن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×