پزیشكێكی
زانكۆی سلێمانی پێیوایە ئەگەر پرسەكەی هەولێر نەبوایە، ئێستا زەنگی كۆنترۆڵی
نەخۆشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لێدەدرا. دەشڵێت: سەلمێنراوە ئەو كەسانەی
ڤاكسینی دژە نەخۆشی "سیل"یان وەرگرتوە، ئەگەر كۆرۆنا بگرن ئەوا بەسوكی دەیگرن كە خەڵكی ئێمە ئەو
ڤاكسینەی وەرگرتوە.
ئاوێنە: د.كامه‌ران
قه‌ره‌داغی، پزیشكی راوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و بۆری هه‌وا له‌كۆلێژی پزیشكی
زانكۆی سلێمانی لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند: لەسەدا 90ی
توشبوانی كۆرۆنا له‌كوردستان، نه‌خۆشییه‌كەیان زۆر ساده‌ن كه زۆربه‌یان نیشانه‌یان
هه‌ر نییه.
وتوشیەتی"دۆخی
كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كه زۆر زۆر باشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
سیستمی ته‌ندروستیمان له‌چاو سیستمی ته‌ندروستی وڵاتان باشتر نییه."
لەگەڵ
ئەوەی باسی لەوە كردوە كە مەترسی نەخۆشییەكە هێشتا لە كوردستان ماوە بەڵام وتوشیەتی"من پێشبینی ناكه‌م دۆخی كوردستان وه‌كو
ئه‌وروپای لێ بێت، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ئێستا ئێمه داخلی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ین
له هیچ وڵاتێكی جیهاندا داخل ناكرێن به‌ڵام ئێمه ناتوانین بیاننێرینه ماڵه‌وه
چونكه ئێمه فه‌رهه‌نگی تێكه‌ڵاوبونمان هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پۆزه‌تیڤ
بێت، بینێرینه ماڵه‌وه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك هاتوچۆی ده‌كه‌ن یان خۆی هاتوچۆی خه‌ڵك ده‌كات."
لەدرێژەی قسەكانیدا وتوشیەتی"ئه‌گه‌ر ئێمه دۆخه‌كه‌مان وه‌كو
ئه‌وروپای لێ بێت ده‌توانین هاوكێشه‌كه هه‌ڵبگێڕینه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا
له هه‌ولێر كراوه، هه‌مو حاڵه‌ته‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری
كه 400 قەرە‌وێڵه‌ی تێدایه، ته‌نهاو ته‌نها پێویستی به‌كاته، له‌دوای دو هه‌فته
خۆیان تێسته‌كه‌یان نێگه‌تیڤ ده‌بێ و ده‌چنه ماڵه‌وه."
جەختیشی كردۆتەوە"ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌یه‌ی هه‌ولێر
نه‌بوایه، ده‌توانم بڵێم ئێستا ئێمه زه‌نگی كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشیه‌كه‌مان لێ ده‌دا،
به‌بۆچونی من هه‌تاوه‌كو 25 و26 مانگی 4 به‌شێوه‌یه‌ك كەرەنتین به‌رده‌وام بێت."
هەروەها
ئەوەشی خستۆتەڕو"هیوادارم
له‌كۆتایی مانگی 4 یان له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی 5دا شایی بگێڕین."
ده‌رباره‌ی ئه‌و
ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌كاریگه‌ری ڤاكسینی سیل "بی سی جی" ده‌كه‌ن له‌سه‌ر
به‌رگری دژی كۆرۆنا؟ د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی وتویەتی"باسی
بی سی جی ڤاكسین و ڤاكسینی كۆلێرا و مه‌لاریا ده‌كرێت، ئێمه هه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌مان
وەرگرتوە. له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا سەلمێنراوە ئه‌وه‌ی بی سی جی ڤاكسینی وه‌رگرتوه
ئه‌گه‌ر كۆرۆناش بگرێت ئه‌وا به‌سوكی ده‌یگرێت. سه‌لمێنراوه كه ئه‌م به‌رگرییه
هه‌تاهه‌تایه له له‌شی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر ده‌یانوت بۆ پێنج
تا ده ساڵه."
د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی
پێشبینی دەكات له‌كۆتایی مانگی چوار یا هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی پێنج ئه‌گه‌ر ئاوا
بڕۆین كۆرۆنا لای ئێمە كۆتایی بێت به‌ڵام لە جیهان به‌گشتی تا كۆتایی مانگی هه‌شت
كه‌یس هەر ده‌مێنێت، سەبارەت بەوەی ئایا لەو حاڵەتەدا ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
مه‌ترسی دروست ناكه‌ن له‌سه‌ر دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه؟ وتویەتی"بێگومان
مه‌ترسی هه‌یه و كێشه‌یه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقه، به‌ڵام نابێت بهێڵدرێت خه‌ڵك له دەرەوە بگەڕێته‌وه
ئه‌گه‌ر من حكومه‌تی كوردی بم نایه‌ڵم یه‌ك فڕۆكه هه‌ستێت و بێته‌وه كوردستان
هه‌تا یه‌ك كه‌یس مابێت له جیهاندا."