وێنە..گیانلەدەستداوانی كۆرۆنا لە نیویۆرك لە گۆڕی بەكۆمەڵدا بە خاك دەسپێردرێن
  2020-04-10       540       

لەگەڵ بەرزبونەوەی ژمارەی گیانلەدەستداوان بە كۆرۆنا لە ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا، گیانلەدەستداوانی ڤایرۆسەكە لە گۆڕی بەكۆمەڵدا بەخاك دەسپێردرێن.

ئاوێنە: بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا تەنیا لەو ویلایەتەی ئەمریكا زیاترە لە ژمارەی توشبوانی هەر وڵاتێكی جیهان.

رۆژی پێنجشەممە بە تۆماركردنی 10 هەزار حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا، ژمارەی توشبوان لە نیویۆرك گەیشتۆتە نزیكی 160 هەزار كەس.

لەئەمریكا تا ئەمڕۆ زیاتر لە 468 هەزار توشبو بە كۆرۆنا تۆماركراون و هەروەها زیاتر لە 16 هەزارو 600 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، كە لەو ژمارەیە زیاتر لە حەوت  هەزار كەسیان لە نیویۆرك گیانیان لەدەستداوە.

چەند وێنەیەكی گۆڕستانێك لە شاری نیویۆرك كە لە ئاسمانەوە گیراون، كرێكارانێك نیشان دەدەن كە بە جلوبەرگی تایبەتەوە خەرێكی بە خاكسپاردنی گیانلەدەستداوانی كۆرۆنا لە گۆڕی بە كۆمەڵدا.

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×