لە دەریای ئیجە ٣٠ پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران
  2020-04-10       322       

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران رایگەیاند: لەناو دەریای ئیجەدا ٣٠ پەنابەر لە خنکان ڕزگار کران.

ئاوێنە، زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەران بە ئاوێنەی راگەیاند"رۆژی ٩/٤/٢٠٢٠ لە دەریای ئیجە نزیک کەنارەکانی شاری مۆغڵا لە دو کاتی جیاوازدا ٣٠ پەنابەر ڕزگارکران."

راشیگەیاند"سەرەتا ١٣ پەنابەری سوری کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بوە لە کەنارەکانی دەریای ئیجە سەربە شاری مۆغڵا بەرەو دورگاکانی یۆنان بەڕێدەکەون لەگەڵ گەیشتنیان بە نزیک دورگەکانی یۆنان پۆلیسی دەریاوانی یۆنان ڕێگایان لێدەگرن و بەزۆر دەیانگەڕێننەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا بەڵام لە ناو دەریادا پەکیان دەکەوێت بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەیان چوپ بوە دوای پەیوەندیکردنیان بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن."

ئاماژەی بەوەشدا"لە هەمان رۆژدا بەلەمێکی چوپی تری پەنابەران لە هەمان دورگەدا لەکاتێکی جیاواز تر بە هەمان شێوە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئێشكگری یۆنانیەوە بە زۆر ڕەوانەی سنورە دەریایەکانی تورکیا دەکرێنەوە پێش ئەوەی بکەونە مەترسیەوە پەیوەندی بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن کە پێکهاتبون لە ١٧ حەڤدە پەنابەر (٩ پیاو، ٦ ژن، ٢ منداڵ) لە چەند وڵاتێكی جیاجیا (٨ کۆنگۆ، ٤ پاکستانی، ٢ ئەفغانی، ١ کامیرۆن ، ١ فەڵەستینی."

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×