2020-04-11   841     
حزبوڵڵای عێراق نزیك له ئێران رایگه‌یاند كه راسپاردنی سه‌رۆكی ده‌زگای ھه‌واڵگری نیشتمانی، مسته‌فا كازمی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ، راگه‌یاندنی جه‌نگه.
ئاوێنه: حزبوڵڵا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه هاتووه "كه‌سایه‌تێك كه جێی گومان بێت و هیچ مه‌رجێكی تیایدا نه‌بێت و راسپێردرێت بۆ بوون به سه‌رۆكوه‌زیران، ناپاكییه له مێژووی عێراق".
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م راسپاردنه، راگه‌یاندنی جه‌نگه بۆسه‌ر گه‌لی عێراق و داواشی له لایه‌نه شیعه‌كان كرد كه راسپاردنی مسته‌فا كازمی ره‌ت بكه‌نه‌وه.
حزبوڵڵا ئه‌وه‌شی گوتووه: ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه ببین به به‌شێك له‌و پیلانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك پاڵپشتی لێ بكات".
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رھه‌م ساڵح رۆژی ١٦ ی ئاداری رابردوو، عه‌دنان زورفی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپارد، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، عه‌دنان زورفی له په‌یامێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی له راسپاردنی راگه‌یاند.
هه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رھه‌م ساڵح ، مسته‌فا كازمی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپارد.