له‌ كه‌ربه‌لا ٧ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەوە
  2020-04-12       405       
ناوەندی تەندرووستی کەربەلا رایگەیاند، ٧ توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە.
 
ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەیەکدا ناوەندی تەندرووستی کەربەلا ئاماژەی بەوە کرد کە حەفت کەس لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو شارە چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا باری تەندرووستییان زۆر باشە و بەو شێوەیە ژمارەی توشبووان لەو شارە بۆ ٥٥ کەس بەرزبووەوە.

هاوکات لە روونکردنەوەی ناوەندەکە هاتووە، “لە ئێستادا ٢٠ کەس لە کەرەنین ماوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن” و لەلایەکی دیکەوە جەختی لە رێنماییە تەندرووستییەکان کردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×