د.رێكەوت: موچەی‌ كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار نافه‌وتێت‌
  2019-03-12       1699       
د.رێكەوت حەمەرەشید

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ موچەی‌ كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار نافه‌وتێت‌و بەبێ پاشەكەوتیش وەریدەگرن.

ئاوێنه‌: د.رێكەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دزینی پارەی موچەی نەخۆشخانەی شار، كارەساتێكی ناخۆش بو.

وتیشی، "سەرەڕای دڵنیاییم لەهێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، كە بەزووترین كات دزە چاو چنۆكەكان دەدۆزنەوە، پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار دڵنیا دەكەمەوە، كە موچەكانیان نافەوتێت و ئەوانیش وەك فەرمانبەرانی تر دڵخۆش دەبن بەموچەی بێ پاشەكەوت".

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ژمارەیەك چەكدار بەئۆتۆمبێلێكی جام رەش رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلە گرت كه‌ موچەی پزیشك‌و كارمەندانی نەخۆشخانەی "شار"یان لەسلێمانی پێ بو، بەزەبری چەك پارەكەیان لەو لیژنه‌یه‌ سه‌ند كە بڕی پارەكە زیاتر لەیەك ملیار دیناره‌.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×