وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەینەوە
  2020-04-13       634       
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان،”لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ، هەناردەکردنی نەوت بە یەک ملیۆن ٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەینەوە”.

ئاوێنه‌: سامر غەزبان،  وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند    ،”وڵاتانی بەرهەمهێنەرانی نەوت رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بە ٢٣ لەسەدا کەم بکەنەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە لەو رێژەیەدا، دەبێت عێراق بە یەک ملیۆن ٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکاتەوە لەنێویدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان”.

دوێنێ یەکشەممە، رێکخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ رێککەوتن لەسەر ئەوەی له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌، رۆژانه‌ ئاستی بەرهەمهێنان بە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار به‌رمیل لە رۆژێکدا كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

ئەو رێککەوتنە لە سەرەتای مانگی داهاتووە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت، دواتر رێککەتنی دیکە دەکرێت بەوەی کە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ هەشت ملیۆن لە رۆژێکدا لەلایەن ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ کەم بکرێتەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا، کۆتایی دێت.

دوای کۆتایی هاتنی رێککەوتنی دووەم، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لە سەرەتای ٢٠٢١وە تا نیسانی ٢٠٢٢، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ شەش ملیۆن لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×